معرفی کتاب چاوشینەکەی دەرسیم اثر نەبەز گۆران

در حال خواندن
0
خواندهام
1
خواهم خواند
0
توضیحات
كەسایەتیی تورک كەسایەتییەكی كۆمارییە، كەسایەتییەكی دەسەڵاتخوازە و لەژێر هەژموونی گوتارەكەی و ئایدۆلۆژیاكەیدایە، ئەم كەسایەتییە بە بڕوای من گرگنە، داڕزیوە، هیچ ئایدیایەكی نییە لە دەرەوەی دەسەڵات، بۆیە قسە لەسەر گەلێک، یاخود تەنانەت مرۆڤێكی دەرەوەی سیستەمەكە بكەیت، كەسایەتییەكە ڕاستەوخۆ هەست بە ترس دەكات، چونكە پێیوایە چوارچێوەی سیستەمەكە شكستی هێنا، كەسایەتییەكەش شكست دێنێت، ئەم ژەهرە تەنها بەسەر جەماوەردا نەڕژاوە، پێش هەمووان ڕۆشنبیران و چەپە توركەكان لەناو ژەهرەكەدا دەژین. بۆیە جەسارەت دەدەنە بەرخۆیان پرسی گەلێک پەراوێز بخەن، ئەمما بۆ جارێک جەسارەت ناخەنە بەرخۆیان بەو كەسایەتییە گرگنەدا بچنەوە…