حەقیقەت و پیاوی زانا
با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
1
خواندهام
5
خواهم خواند
7
نسخههای دیگر
توضیحات
ئەم کتێبە، نۆڤلێت یان کورتەڕۆمانێکە لە وێنەی شازادە چکۆلی ئێگزۆپێری، ماسییە ڕەشە گچکەی سەمەد بێهرەنگی، و بەرهەمەکانی سێلوێرستاین. یانێ لە ڕێزەی ئەو بەرهەمانەیە کە بۆ لاوان نووسراوە بەڵام تەمەن ناناسێ و گەورە و چکۆلە ئەتوانن ببنە بەردەنگ و خوێنەری و چێژی لێ وەرگرن. حەقیقەت و پیاوی زانا، بەسەرهاتی زەینە نەسرەوتوو و ئۆقرە نەگرتووەکانە. کوڕە چکۆلەیەک وشەی حەقیقەتی بۆ ئەبێتە پرس و ڕووحی ئەو بە جۆگەلەی لیخنی مەوجوود ڕازی نابێ و ئەڕوا تا بە دەریای حەقیقەت بگا. بەسەرهاتی ئەو کوڕە چکۆلە،چیرۆکی هەموو بیرمەندان و سەرگوروشتەی هەموو شەیدایانی فکر و ڕێبواران و عاشقانی ڕێگەی ئازادی و ڕاستەقینەیە.
یادداشت ها