جانتاکەی باوکم
با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
3
خواهم خواند
0
ئۆرهان پامووک لە مانگی دیسامبری ٢٠٠٦و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل، وتارێکی لەژێر ناوی جانتاکەی باوکم پێشکەش کرد. ئەو وتارە پڕ لە سۆزەی پامووک کە بە هەستێکی قوڵەوە نووسرابوو و هەوڵی سی و دوو ساڵەی پامووک بۆ نووسین و پیشەی نووسەری تێیدا ڕەنگی دابووەوە، لە تەواوی دونیادا دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. جانتاکەی باوکم دەقێکی بەهێزە لەمەڕ ژیان و نووسین و لەگەڵ دوو وتاری تری پامووکدا کە سەبارەت بە هەمان باسگەلی ئەدەبی و پیشەی نووسەری، حەز و خولیایی بوون بە نووسەر، دۆخی دەروونی نووسەر، توانای ڕۆماننووس بۆ خۆخستنە شوێن ئەوانی تر، نهێنییەکانی هونەری ڕۆماننووسین و گەلێک باسی تر، لە دوو بۆنەی جیاوازی بەخشینی خەڵاتی ئەدەبی بە پامووک پێشکەش کراون، لە وەرگێڕاوی کوردیی کتێبەکەدا، یەک لە چیرۆکە جوانەکانی پامووکیش خراوەتە پاڵ وتارە ئەدەبییەکان و پێشکەش بە خوێنەری کورد کراوە.