مادیار


مادیار
ناشر0 دنبال شده
1 دنبال کننده
کۆمەڵگا لە سەردەمی گۆڕانکارییە خێراکاندایە. وەشانخانەی مادیار بە هەستکردن بە پێویستیی گەشەپێدانی زانستە مرۆڤییەکان، هاوبەشی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئاستی مەعریفیی کۆمەڵگا، زمان و ئەدەبی کوردی، خۆی وەک زایەڵەی پەیڤی ڕوناکبیران و نووسەرانی پانتای بەرفراوانی زاگرۆس دەبینێ؛ ئەم پێویستییە وا دەکا مادیار وەک سەکۆیەک بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە و گەشەپێدانی زانست بە زمانی کوردی، نووسەران و وەرگێڕانی کورد بە خاوەنی ڕاستەقینەی مادیار بزانێت. وەشانخانەی مادیار وەک دەزگایەک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، بە بەشە جیاوازەکانی خۆیەوە لە هەوڵی ئەوەدایە ئاوێنەی باڵانوێنی نووسەران و وەرگێڕانی کورد بێت. مادیار پێی وایە بە کارکردن لە بواری زانستە مرۆڤییەکان، زمان، ئەدەبیات و بەشێکی تایبەت بە مناڵان دەتوانی بیرکردنەوە و خوێندنەوە بە زمانی دایک سەقامگیر بکات. هەر بۆیە بە باوەشێکی کراوە چاوەڕوانی هەوڵی نووسەران و وەرگێرەکانە بۆ گەشەپێدانی ئاستی هزریی کۆمەڵگا. مادیار بە هاوبەشیی ئێوە لە هەوڵی ئەوەدایە ئاسۆی دواڕۆژ ڕوونتر بنەخشێنێ.
ڕۆمان،چیرۆک،شێعر،مێژوو،فەلسەفە،ڕامیاری
کوردستان، شاری سنە
کتابهای ناشر
کتابی برای نمایش وجود ندارد.
پدید آوران
نویسنده ای برای نمایش وجود ندارد.