معرفی کتاب گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردی اثر فەرهاد شاکەلی مترجم محەممەد خزری ئەقدەم

با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
1
خواهم خواند
0
توضیحات
▫️تێگەیشتن لە لایەنە جوراوجۆرەکانی ژیانی کوردان, حەوجەمەندی شەنوکەوی فرەڕەهەند و شیکاریی داگروبەرگری هەموو بوارەکانی ژیانی ئەو نەتەوەیەیە. ▫️یەک لەو لایەن و ڕەهەندانە, مژاری ئەدەبییات و #گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردییە, کە تێگەیشتن لێی پەیجۆریی ورد و زانستیی گەرەکە بۆ ئەوەی بزانرێت کەی و کەنگێ کورد خۆی لەم ئاقارەدا دیوەتەوە؟ چۆن و بە چ شێوازێک بەرەوڕووی ئەو پرسە بووەتەوە؟ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی زاڵ بەسەر کوردستان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم مژارە بووە؟ چ کەسانێک لەم مەیدانەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتییان نواندووە و بوونەتە سەرقافڵەی ئەم کاروانە؟ ناوئاخنی بەرهەمەکان چی بووە و چ ئاڵوگۆڕێکیش بەسەر شێوە و ڕوخساری کارەکاندا هاتووەتە ئاراوە؟ داهاتوو و دوورەدیمەنی ئەم ڕەهەندە لە ژیانی کوردان بەرەو کوێ دەڕوا و چ ئاراستەیەک دەگرێتە بەر؟ ▫️ئەمانە و چەندین پرسیاری تر , مژاری سەرەکیی ئەم کتێبە پێک دەهێنن. لەم پێناوەدا, نووسەر مەودایەکی زەمەنیی وەک بازنەی لێکۆڵینەوەی خۆی دیاری کردووە و بۆ گەیشتن بە وڵامی پرسیارەکان کەوتووەتە کەندوکۆ. ▫️وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە لە زمانی #ئینگلیزییەوە بۆ کوردی, وەک یەکێ لە پڕۆژەکانی”مادیار”لە بواری”لێکۆڵینەوەی کوردی”دا, وردەهەنگاوێکە بۆ هەڵبەستنی پردێک لەنێوان گۆڕەپانی #ئاکادێمیک و مەیدانی #ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پەرەپێدانی #زمانی زگماک.