معرفی کتاب گیل گەمێش اثر ئەفسانە مترجم ئەحمەد قازی

گیل گەمێش

گیل گەمێش

ئەفسانە و 1 نفر دیگر
0.0 0 یادداشت

با انتخاب ستاره‌ها به این کتاب امتیاز دهید.

در حال خواندن

0

خوانده‌ام

0

خواهم خواند

0

شابک
9786229507223
تعداد صفحات
144
تاریخ انتشار
1398/8/28

توضیحات

        بە درێژایی مێژوو گیل گەمێش بە سیماو ویستێکی مرۆڤانەوە، ڕێسای نوێی ژیانی مرۆڤ بە پاڵپشتی چیاکان لە دژی دەوڵەت شارەکان دەگێڕیتەوە. چێژ و ویستی ناو، ترس لە مەرگ و ژیانی هەرمان دەبن بە ڕەنگ و بۆن و بەرامەی ئەو دەوڵەت شارانەی دیوار و شۆراکانیان پێویستیان بە دار و بەردی چیاکانەوەیە و داگیرکردنیان تەنیا بە یارمەتی ئایدۆلۆژیای شەمەن و جاشەکانەوە دەکرێ. ڕێنوێنیە وردەکانی شارەزایەک دەگاتە خاڵی فریودانی ئەنکیدۆ، بوونی ژنێکی فریوکار دەبێتە بناخەی ئەو چیرۆکانەی دواتر جیهانیان شڵەژاند، کوژرانی هومبابای چیا بە پێداگری ئەنکیدو لە لایەن گیل گەمێشەوە، ویستی هێزێکی ڕەها و وەشوێن کەوتنی ژیانێکی هەرمان-یش دەبێتە هۆکاری مەرگی گیل گەمێش و تۆڵە ستاندنەوە لە ئەنکیدۆ. دوای سەردەمانێکی دور و درێژ ئێستاکەش زایەڵەی حەماسەی گیل گەمێش لە ناو زۆرێک لە کولتورەکانەوە دیارە؛ ئەم چیڕۆکە وەک کۆنترین حەماسە نوسراوەی مرۆڤ هەڵگری مێژووی شاراوەی کوردە چیاییەکان و سۆمەریە دەشت‌نشینەکانە، دیرۆکێکی تەژی لە داگیرکاری و بەرخۆدان، زمانێکی لێوانلێو لە ئەدەبیاتی مەرگ و خۆڕاگڕی ڕازە سەربەمۆرەکانی گیل گەمێش و میتۆلۆژییە سۆمەرییەکان دەدرکێنێ.