معرفی کتاب مینۆرسکی و کورد اثر ڤلادیمیر مینۆرسکی مترجم ئەنوەر سوڵتانی

با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
سەبارەت بە مینۆرسکی گەلێک بابەت نووسراوە و من هیچی ترم نییە لێیان زیاد بکەم، تەنیا ئەوە نەبێ مینۆرسکی لەچاو ڕۆژهەڵاتناس و کوردناسە ئەورووپییەکانی تر خزمەتێکی بەرچاوی بە مێژووی گەلەکەمان کردووە… وتارەکانی مینۆرسکی نموونەیەکی سەرکەوتوو لە توێژینەوەی قووڵ و پسپۆڕانەن. وەک لە دەقی وتارەکاندا دەبیندرێ هەندێ جار نووسەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەک ئەوەندەی مووقەڵێشی کردووە و بە شێوەیەک لە بابەتەکە ورد بووەتەوە خوێنەر سەرسام دەمێنێ. بە بڕوای من ئەمڕۆ تەنانەت لە ئەورووپاش کەسانی وەک مینۆرسکی کەمن. ناوبراو وتارەکانی بە زمانی ئینگلیزی نووسیون بەڵام لە سەدان سەرچاوەی یۆنانی، لاتین، فەڕەنسی، ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، مغولی و فارسیش کەڵکی وەرگرتوون… «بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ»