معرفی کتاب بەرەو ڕێنووسی پێوەری کوردی اثر بێهرووز چەمەنئارا
با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
زمانی کوردی یەکێک لە هەرە گەورەترین و لە هەمان کاتدا لە پڕ کێشەترین زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینه. ئەم زمانە لە لایەکەوە بە هۆی لێکپچڕاوی و بزربوونی حەڵقە پەیوەندییە مێژوویییەکانی لەگەڵ زمانەکانی چاخی ناوەڕاست و لە لایەکی دیکەوە لەبەر پانوبەرینیی جوگرافیا و ڕەنگاوڕەنگیی زاری، هەڵگری پرسیار، کێشە، بیر و بڕوای ڕەنگاوڕەنگی زۆرە. بەپێچەوانەی ڕوانگەی ئەوانەی کە ڕێنووس بە دیاردەیەکی نەگۆڕ و ڕاوەستاو دەزانن، مێژووی ڕێنووسی کوردی پیشاندەری هەوراز و نشێوی زۆر و گۆڕانکاریگەلی بەردەوامه، بۆیە پێویستی بە خاوەندارییەتی و چاودێریی بەردەوامە. پێواژۆی گۆڕانی نووسینەوەی نەریتیی سەرەتایی (حوجرەخانەیی) بەرەو ڕێنووسی نوێ، بە شێوەی ئاشکرا لە ژێر کاریگەریی گەورەخانەدان و گەورەدەسەڵاتدارەکانی کورد، بەتایبەت لە سەدەی بیستەمدا بووە.