سەیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی
با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
ئەم کتێبە بەشێکە لە کتێبێک بە ناوی «کورد لە مێژووی دراوسێکانیدا»، کە چۆنییەتی ناو هێنران و باسکرانی نەتەوەی کورد لە لایەن مێژوونووسانی هاوسێیەوە بێ دەسکاری و گوڵبژێرکردن دەخاتە بەر چاوی خوێنەران. واتا ئەمە سووکە تەقەلایەکە بە نیازی ئەوەی زەردە ترووسکاییەک بخاتە سەر سەردەمە تاریک و شاردراوەکانی نەتەوەکەمان. یەکێک لەو نەتەوانەی زیاتر پەیوەندییان بە کوردەوە بووبێ و ڕابوردویان پتر تێک هەڵەنگوتبێ، تورکەکانی عوسمانین کە هەشت سەد ساڵێک لەمەوپێش بوونە دراوسێ. یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕوونکردنەوەی ئەو کۆچەی ڕەوەندەکان لە مەغۆلستانەوە بۆ ناوچەی ئاسیای بچوک و دراوسێ بوونیان لەگەڵ کورد، کتێبەکەی «ئەولیا چەلەبیی»یە کە سێ سەد و سی و سێ ساڵ لەمەوپێش نووسیوییەتی. «بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ»