معرفی کتاب حەماغای گەورە اثر مەسعوود محەمەد

در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
مەسعوود محەمەد کوڕی مەڵای گەورە کۆیە، مەلا محەمەد جەلیزادەیە. ساڵی ١٩١٩ لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کردوە. لە کۆیە و ھەولێر درێژەی بە خوێندن داوە و دواتریش چۆتە زانکۆی بەغدا و بەشی یاسای تەواو کردوە. مەسعوود محەمەد وەک یەکێک لە دیارترین بیرمەندانی کورد ئەژمار دەکرێ و بەرھەمگەلێکی زۆری وەک لێکۆڵینەوە لە بوارەکانی ئەندێشە، ڕەخنە، زمانەوانی، فەلسەفە و سیاسەتدا نووسیوە و تا ئێستاش نووسراوەکانی وەک سەرچاوەیەکی باش بۆ خوێنەران و توێژەرانی کورد دێنە ئەژمار.