معرفی کتاب درایڤر و کورد اثر گ.ر.درایڤر مترجم ئەنوەر سوڵتانی

در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
ئەم وتارانە، لە گۆڤاری ئەنجومەنی پادشاهی ئاسیایی و بولتەنی قوتابخانەی توێژینەوە ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقییەکانی سەر بە زانستگەی لەندن-سواس ، و گۆڤاری پێداچوونەوەی ئاسیایی وەرگیراون و ڕاستەوخۆ کراونەتە کوردی. نووسەری وتارەکان، «گۆدفری ڕۆللیس درایڤر» (۱۹۷٥-۱۸۹۲)، مامۆستای پێشووی مێژوو لە زانستگەی «مەگدێیلن» لە شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا و پسپۆڕی پایەبەرزی زمانی عیبڕی و یاسای بابیلی بووە، زمانی عەرەبی زانیوە و لای وابووە گەلێک وشەی نەزانراوی تەوڕات، لە ڕێگەی زمانی عەرەبییەوە دەدۆزرێنەوە. «درایڤر» هەروەها زانایەکی دەگمەنی ڕۆژئاوایە، کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا مێژوو و ئایینی کوردی خستووەتە بەر توێژینەوە و بە شێوازێکی بابەتیانە لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، مێژوویی گەلی کوردی کۆلیوەتەوە. وەک ئەفسەرێکی سوپای بریتانیش پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی «انتداب»ی عێراقیدا هەبووە. «بهشێک له پێشهکی وهرگێڕ»