عەتا نەهایی


عەتا نەهایی
پدیدآور0 دنبال شده
0 دنبال کننده
عهتا نههایی لهدایکبووی ساڵی 1339 (1960)ی شاری بانەیه. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو کردوه و پاشان بۆ خوێندنی پەیمانگەی مامۆستایان چۆتە شاری وەرامین. پاش تەواوکردنی پەیمانگا وەک مامۆستا لە خوێندنگەکانی شاری بانە دامەزراوه. له دوای شۆڕشی گهلانی ئێران له کاری مامۆستایی دوور دهخرێتهوه و ئیتر کاتی خۆی تهرخان دهکات بۆ نووسین. عەتا نەهایی سەرەڕای بڵاوکردنەوەی چەندین وتاری ڕەخنەیی، تا ئێستا سێ ڕۆمان و سێ کۆمەڵە چیرۆکی بڵاو کردۆتەوە و چەندین کتێبیشی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. ئەو ئێستا لە نووسین بەردەوامە و لە شاری سنە درێژە بە ژیان دەدات.