ئارابخوێن
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
1
توضیحات
ئارابخوێن ڕۆمانی ڕووداوە خوێناوییەكانی كەركووكە لەبەرەبەیانی جەنگەوە تاوەكوو ئێوارەی شووم و وەیشوومەی شكستی شانزەی ئۆكتۆبەر. شاری دووكەڵی ڕەشی نەوت و ناڵەی تەقینەوەكان و لوورەی گورگ و سەگوەڕی زۆردار. زاری گێڕانەوە چەشنی ئەسپی محەندەك بەنێو كۆڵانەكاندا غار دەدات، جارێك لە بڵاخە، گلەتێك لە شاترلووە، چەلێك لە شۆرجەوە بەرەو ئیمام قاسم غار دەدات. ناوەڕۆكی رۆمانەكە لە سێ بەشی سەرەكی پێكدێ، هەر بەشە ناونیشانێكی هەڵگرتووە" قەلەڕەش و قوڵنگ و بایەقووش." قورسایی گێڕانەوە لە ئارابخوێندا لەسەر شانی دیالۆگ و جارجاریش مۆنۆلۆگە. گێڕانەوە لە پەستا لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا لە هاتوچۆ دایە. زۆریەک لە کەسایەتییەکان ناسراو و ئاشنان. زمانی گێڕانەوە زمانێکی بە بڕشت و بەهێزە و گەلێک جار لە شێوەزاری کەرکووکی بۆ دیالۆگەکان کەڵک وەردەگرێ.