سڵ و ترسی سەقز
با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
سڵ و ترسی سەقز یەكێكە لەو بیرەوەرییانەی خوێنەر دەباتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕییەتی عوسمانی و رووس كە چۆن هاتوون و دەستیان بەسەر خاكی كوردستاندا گرتووە. ئەوەی ئەم كتێیبە بخوێنێتەوە ئەو مێژووە خوێناوییە دەناسێ كە بەسەر كوردانی سەقزدا هاتووە. نووسەر بیرەوەری ئاژاوە و شەڕ و گرانی و برسێتی و كوشت و بڕ و لە برسا مردنی خەڵكی دەگێڕێتەوە لە سەقز، چیرۆكی هاتنی رووس و راماڵینی عوسمانی و هاتنی شێخ مەحمود و هێزەكەی لە كوردستانی باشوورەوە بۆ سەقز. ئاژاوەی سیاسی لە سەقز، حوكمڕانی سەیفەدین خان لە سەقز، كوژرانی موزەفەر سەڵتەنە حاكمی سەقز و گرتنی تەورێز و شكانی عەسكەر و گەرانی گەورەی سەقز و پەیدابوونی سمكۆی شەكاك و…