معرفی کتاب تۆقی عەزازیل اثر سەید قادر هیدایەتی

در حال خواندن
0
خوانده‌ام
1
خواهم خواند
0
توضیحات
ئه‌وه‌ی له ڕۆمانەدا له هه‌موو شت به‌رچاوتره، گێڕانه‌وه و به‌تایبه‌ت زمانی گێڕانه‌وه‌یه. زمانێك كه نوێنه‌ری ئه‌و دنیا جادوویی و ڕه‌مزاوییه‌یه و له عه‌ینی حاڵیش‌دا پێكهاته‌یه‌كی نوێی زمانییه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دنیا ئایینی و فه‌زا میتافیزیكییه. زمان له‌م ڕۆمانه‌دا ماكی سه‌ره‌كی و خاڵێكی پڕ ڕه‌نگامه‌یه بۆ دووان و شرۆڤه‌كردن. له‌م ڕۆمانه‌دا ڕاست له‌و كه‌ره‌سته زمانییه كه هه‌موو نه‌سه‌ن و ڕه‌سه‌نه‌كانی زمانێكی سوننه‌تی له‌خۆ گرتووه كه‌ڵك وه‌رگیراوه. یانی به ئامیانێكی به ڕواڵه‌ت سوننه‌تی كه‌ڵك وه‌رگیراوه بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌یرتر له‌و ڕۆنانی زمانێكی مۆدێرن. ئه‌م شێوازه ئیبتكارییه نموونه‌ی نییه له‌نێو زمانی گێڕانه‌وه‌ی كوردیدا.