معرفی کتاب دیوانی شێعر - هێمن اثر مامۆستا هێمن

در حال خواندن
0
خوانده‌ام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
به ھۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نوسخه‌کانی ئه‌و دواییانه له ڕوووی نوسخه‌ی به‌ده‌ڵ و قه‌ڵب و باوه‌ڕپێ‌نه‌کراوه‌وه تایپ کراونه‌وه، به‌داخه‌وه ھه‌ڵه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره که‌وتۆته نێو شێعره‌کانی مامۆستا ھێمنه‌وه. ده‌ست‌نیشان‌کردنی جیاوازیی نوسخه‌کان و ھه‌موو ھه‌ڵه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کان له تاقه‌تی ئه‌م ڕوون‌کردنه‌وه‌یه به‌ده‌ره. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێ ئه‌وه‌یه: بۆ تاریک و ڕوون، دوای پێک‌گرتن و ھه‌ڵسه‌نگاندنی زۆربه‌ی نوسخه‌کان، به‌و ئاکامه گه‌یشتین ھیچیان بۆ پشت‌به‌ستن نابن! ھه‌ر بۆیه گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر نوسخه سه‌ره‌کییه‌که‌ی چاپی ھه‌وه‌ڵی بنکه‌ی پێشه‌وا. به ڕای ئێمه تاریک و ڕوونی چاپی بنکه‌ی پێشه‌وا 1352ی ھه‌تاوی، ڕه‌سه‌ن‌ترین نوسخه‌یه‌که که بکرێ پشتی بێ ببه‌سترێ؛ به داخه‌وه ئێمه ده‌ستمان به نوسخه‌ی ده‌ست‌نووس و ده‌نگیی تاریک و ڕوون ڕانه‌گه‌یشت. وێده‌چێ نوسخه‌ی بنکه‌ی پێشه‌وا له ژێر چاوه‌دێری مامۆستادا چاپ بووبێ و له بێ‌ئیمکاناتی و بێ‌ده‌سه‌ڵاتیش‌دا زۆر زه‌ریف و وردبینانه و که‌م‌ھه‌ڵه چاپ کراوه. ئێمه ھه‌وڵمان داوه ھه‌ڵه تایپی و ئیملاییه‌کانی ئه‌و چاپه ڕاست و ساغ بکرێنه‌وه. به خۆشییه‌وه بۆ ناڵه‌ی جودایی ئه‌و کێشه‌یه که‌م‌تر بوو چونکوو وێنه‌ی ده‌ست‌نووس و نوسخه‌ی ده‌نگیی ناڵه‌ی جودایی و نوسخه‌ی “سه‌رای ھێمن”، که تا ڕاده‌یه‌ک ھه‌ڵه‌ی که‌م تێ که‌وتووه، له به‌رده‌ست بوون. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ تایپی ناڵه‌ی جودایی نوسخه‌ی ده‌ست‌نووسی مامۆستا و فایلی ده‌نگیی ناڵه‌ی جوداییه که سه‌رای ھێمن 1396ی ھه‌تاوی بڵاوی کردۆته‌وه. شێعره‌کانی تر له ژێر سه‌ردێڕی شین‌گێڕی و پاشه‌رۆک‌دا دانراون؛ شین‌گێڕی شێعره‌کانی پاش ناڵه‌ی جودایین. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌شه دوو کتێبی “پاشه‌رۆک” چاپی سه‌ییدیان ساڵی 1362ی ھه‌تاوی و “چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگیز” بنکه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕووناک‌بیری گه‌لاوێژ 1997ی زایینی بوون. به‌شی کۆتایی واته پاشه‌رۆک، بریتیه له‌و شێعرانه‌ی تاک‌وته‌را و لێره و له‌وێ ده‌ست که‌وتوونه‌وه یان له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان‌دا چاپ بوون و دوای نه‌مانی مامۆستا ھێمن زیندوو کراونه‌وه؛ دوو سێیه‌کیان نه‌بێ، ئه‌وانی تر له‌وانه‌یه مامۆستا ھێمن کاتی خۆی به ئه‌نقه‌ست له تاریک و ڕوون و ناڵه‌ی جودایی‌دا نه‌یگونجاندبێتن. ھه‌روه‌ھا له ئاخره‌وه چاوساغی به‌یتان(کشف‌الابیات)ی بۆ دانراوه. به گشتی جودا له‌وه‌ی ئه‌م دیوانی شێعره به وردبینییه‌وه تایپ کراوه‌ته‌وه و چه‌ندین جار پێداچوونه‌وه و ھه‌ڵه‌گری بۆ کراوه، ھه‌وڵ دراوه له سه‌پاندنی سه‌لیقه‌ی تاکه‌که‌سی و ھه‌ر جۆره ده‌ستکاری و گۆڕانی وشه و خاڵبه‌ندیی زیادی و… به‌دوور بێ. ئامانجی ناوه‌ندی خانی بۆ ھه‌ردوو به‌رگی شێعر و په‌خشانی مامۆستا ھێمن، چاپ کردنی نوسخه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو و ئه‌وه‌نده‌ی بگونجێ که‌م‌ھه‌ڵه و ڕێک‌وپێک و شایان بووه. ھه‌ر بۆیه وێڕای ئاگاداری له دیارده‌ی دزێو و زۆر باوی کتێب‌سازی و خۆ ھه‌ڵواسین به نێو و به کتێبی شاعیر و نووسه‌رانی گه‌وره‌وه، له نووسینی پێشه‌کی و پاشه‌کی و په‌ڕاوێز ھه‌ڵواسین و… خۆمان پاراستووه. ھه‌موو ھه‌وڵ و ئه‌رکی پێک‌گرتن و ساغ‌کردنه‌وه و ھه‌ڵه‌گری و دانانی چاوساغی به‌یتان و… که بۆ ئه‌م کتێبه کێشراوه، پێشکه‌ش ده‌کرێ به ڕوحی مامۆستا ھێمن و خوێنه‌رانی کتێبی کوردی.