معرفی کتاب ڕەوتی گەشەکردنی چیرۆک و گێڕانەوەی کوردی اثر عەزیز مەحموودپوور

با انتخاب ستاره‌ها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خوانده‌ام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
چیرۆک و ڕۆمان دیارده‌یه‌کی ته‌واو ڕۆژئاوایین و له‌وێڕا خۆیان گه‌یاندۆته ئێمه و ئێمه ئه‌و فۆڕمانه له زمانی خۆمان‌دا به‌تاقی ده‌که‌ینه‌وه و خۆمانی پێ ده‌رده‌بڕین و ده‌گێڕینه‌وه. چیرۆکی کوردیش به‌شێکه له‌م ئه‌زموونه گشتی و جیهانییه و ئێمه ناچارین که خۆمان به به‌شێک له‌و ئه‌زموونه بزانین و ده‌سکه‌وتی چیرۆکی جیهانی به ده‌سکه‌وتی خۆمان بزانین و ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌شێکین له‌و سامانه فه‌رهه‌نگییه ڕیوایه‌تییه گه‌وره‌یه، به ده‌م و ڕاوێژی خۆمانه‌وه و به ئازار و ده‌ردی خۆمانه‌وه وه‌ک تاکی کورد. ئێمه‌ش ده‌توانین له قاڵبی ئه‌م فۆڕمه ڕیوایه‌تییانه‌دا ده‌نگێک بین له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی هه‌تا ئێستا هاتوونه گۆ. له درێژه‌ی بابەتەکەدا باس له‌و وارگه و قۆناغانه ده‌کرێ که گێڕانه‌وه و ڕه‌وتی گێڕانه‌وه له‌وان‌دا گووراوه و شکڵی گرتووه.