معرفی کتاب پیرەمێرد و زەریا اثر ئێرنێست هیمنگوای مترجم شێرکۆ بێکەس

با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
کتێبی پیرەمێرد و زەریا لە شاهکارەکانی ئەدەبی جیهانە کە لە لایەن نووسەری ئەمریکایی ئێرنێست هیمنگوای نووسراوە، نووسەر بە خووڵقاندنی ئەم شاهکارە توانیوییەتی خەڵاتی نۆبێل بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئەم ڕۆمانە ناوازەیە کە لە لایەن «شێرکۆ بێکەس»ەوە بە زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە، پێشتر لە لایەن بڵاوگەی سەردەم، لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق چاپ و بڵاو کراوەتەوە، ئێمەش وەک بڵاوگەی ڕاژە بۆ ئەوەی کە کتێبەکە بەئاسانترین شێوە بگاتە دەستی خوێنەرانی کورد لە ئێران، هەر بەم هۆیە لە سەر ئیزنی دەزگای سەردەم و کاک ئازاد بەرزەنجی سەرلەنوێ ئەم ڕۆمانەمان لە چاپ دایەوە. لە چاپی نوێی کتێبەکەدا تەنیا ڕێنووسەکەیمان یەکدەست کردووەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک و دەستتێوەردانێکمان لە دەقی وەرگێڕانەکەدا پێک نەهێناوە . هیوادارین جێگای ڕەزامەندی خوێنەرانی بەڕێز و لایەنگرانی بەرهەمەکانی هیمنگوای بە زمانی کوردی بێت.