معرفی کتاب دیوانی مەحوی اثر مەحوی

دیوانی مەحوی

دیوانی مەحوی

مەحوی و 3 نفر دیگر
0.0 0 یادداشت

با انتخاب ستاره‌ها به این کتاب امتیاز دهید.

در حال خواندن

0

خوانده‌ام

0

خواهم خواند

0

ناشر
خانی
شابک
9786226274333
تعداد صفحات
355
تاریخ انتشار
1398/12/10

توضیحات

        مەحوی؛ ناوی مەلا محەمەد و کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە. ساڵی ١٨٣٦ لە شاری سلێمانی له‌ دایک بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن. بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغ. پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئەوسا چووە بۆ بەغدا و ئیجازەی مەلایەتی لەوێ لە لای موفتی زەهاوی وەرگرتووە. ساڵی ١٨٦٢ گەڕاوەتەوە سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. ساڵی ١٨٦٨ بە هۆی کۆچی دوایی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووتەوە بە مەلا. ساڵی ١٨٨٣ چووە بۆ حەج و لەوێوە چوووە بۆ ئەستەمبووڵ و لە ڕێگای پیاوماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێ و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە «خانەقای مەحوی» بەناوبانگە. مەعاشێکیشی بە ناوی خزمەت کردنی هەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە تەشرینی یەکەمی ١٩٠٦دا هەر خەریکی دەرس وتنەوە بووە و لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە. زۆربەی شێعرەکانی حەزرەتی مەحوی ئاوێتەی عیرفان و فەلسەفەن و گەلێک وێنا و خەیاڵی ورد و ناسکیان تێدا بەکار هاتووە و زیاتر لە دوو قاڵبی غەزەل و قەسیدەدا هۆنراونەتەوە.