معرفی کتاب شەدەی سوور اثر جەلیل ڕەحیمی

در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
شەو، ڕێگا و ئاوایی قووت داوە. دنیایەکی تاریک، سارد، بێ شۆقی هیچ چرایەک. سەیفئاغا هەست دەکا تاریکی دەنگی ژنانی ئاوایی تێدایە. دەنگی پێکەنین، گریان، زریکەی فاتم. هەموو شت لە تاریکیدا هەیە و هیچ شتێکیش نییە. ئەوە تووکەسەری ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا سوورن، سپین، ڕەشن. تاریکی دەنگ دەداتەوە و دەسماڵەکان، دەسرەکان، لە نێویدا بادەدرێن و ژنان بە ئیشتیای دڵی خۆیان تێیدا جەزم دەبن و هەرای سەیفئاغای دەکەن. ئەوە دەنگی جادوویەکی بەهێزە یان دەنگی ژنانی ئاواییە لە نێو تاریکیدا. سەیفئاغا، سەیفئاغا، سەیفئاغا... (بەشێک لە دەقی کتێبەکە)