گابۆڕ
گابۆڕ بە زمانە پاراو و کاراکتێرە خۆش داڕێژراوەکانییەوە، بە زمانە سێمبۆلی و هێما ئالیگۆرییەکانییەوە، بە دیالۆگە ڕەسەن و سەرکەوتووەکانییەوە، بە داهێنان و نوێکارییەکانی گێڕانەوەکەیەوە، بڕگەیەک لە بیر و هزر و کەسایەتیی کۆمەڵگەی کوردی لە دوا ساڵەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستویەکەمدا بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵێتەوە. دەنگی ناخۆشی گابۆڕ گوزارەیەکی تێر و تەسەلە لە فەزای لێڵی بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردی. خوێنەری گابۆڕ ناتوانێ بە هەبوونی قەڵەمی توانای لەم چەشنە لە ئەدەبی کوردیدا سەرسام نەبێت و سپاسی نووسەرەکەی نەکات بۆ داهێنانێکی ئاوا جوان و ئاوا پێویست.
یادداشتهای مرتبط به گابۆڕ