معرفی کتاب هەزارداڵانی جندۆکان اثر حەسەنێ مەتێ مترجم فاتمە کاکەسووری

با انتخاب ستارهها به این کتاب امتیاز دهید.
در حال خواندن
0
خواندهام
0
خواهم خواند
0
توضیحات
تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕۆمانە: یەکەم: لە باری فۆڕم و تەکنیکەوە، نووسەر و زانای گشت، زۆر جار ئەخرێنە پەڕاوێزەوە و وردە کەسایەتی و وردە ڕەوایەتەکان دەرفەتیان پێ ئەدرێ تاکوو لە شکڵ گرتنی فۆڕمی ڕۆمانەکە بەشدار بن. دووهەم: لەباری داڕشتنی کەسایەتییەوە زۆر جێگای سرنجە و کەسایەتییەکانی زۆر به باشی داڕێژراون و لە ڕاستییا بەهێزی و زۆری کەسایەتی کارێکی کردووە، ئەو ڕۆمانە وەک هەزارداڵانی کەسایەتییەکانی لێ بێ. سێهەم: بەسەرهات و چیرۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێش و چێژبەخشی هەیە و خوێنەر زۆر بە تامەزرۆییەوە تا کۆتایی لەگەڵی هاوڕێیە. چوارەم: ناوەرۆکی ڕۆمانەکە جێی باس و لێکۆڵینەوەیە: ئایا بەو بەسەرهاتە نووسەر گەرەکییە نیشان بدا کە بۆ گۆڕانی کۆمەڵگا، ڕووناکبیر پێویستە مەودای خۆی لەگەڵ خەڵکی ئاسایی بپارێزێ؟