کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی _ عوسمانی

کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی  _ عوسمانی

کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی _ عوسمانی

0.0 0 یادداشت

با انتخاب ستاره‌ها به این کتاب امتیاز دهید.

در حال خواندن

0

خوانده‌ام

0

خواهم خواند

0

شابک
9786227420456
تعداد صفحات
304
تاریخ انتشار
1400/1/2

توضیحات

        ڕه‌نگه‌ خوێندنه‌وه‌ ‌و دووباره‌ شه‌نوكه‌وكردنی مێژووی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی ئێران و عوسمانی به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م به‌ولاوه‌ بۆ ئێمه‌ له‌چه‌ند سه‌رێكه‌وه‌ گرینگ و پێویست بێت. گرینگ بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مه‌وه‌ كوردستان تازه‌ خه‌ریكبوو به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕا فۆرمێك بۆ قه‌واره‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ یان هه‌ر هیچ نه‌بێ ئەوەی به‌ زمانی ئه‌مڕۆ پێی دەڵێن به‌دوای كۆنفیدراسیۆنێكی خێڵه‌كیدا ده‌گه‌ڕا، كه‌ وه‌ڵامی پێویستییەکانی‌ خێڵ و دابه‌شبوونی جوگرافیایی خێڵه‌كانی پێ بداته‌وه‌. دروست له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو، كه‌ جه‌مسه‌رێكی دیكه‌ی زۆر به‌هێزی (عه‌قایدی و مه‌زهه‌بی) له‌به‌رانبه‌ر جه‌مسه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی سووننیگه‌را قوتبۆوه‌. پێكدادان و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌ زۆر ده‌موده‌ست و زۆریش خوێناوی بوو، ئه‌و لۆژیكەی ناكۆكییه‌كانی یەکلادەکردەوە ته‌نیا شمشێر و هێز بوو. دروست لەو کاتەدا كورد، كه‌ هێشتا له‌و ده‌ورانه‌دا فۆرمی (نه‌ته‌وه‌) یان (میلله‌ت)ی وه‌رنه‌گرتبوو كاتێك كه‌وته‌ ناو به‌رداشی ململانێی خوێناوی نێوان ئه‌م دوو زلهێزه‌ گه‌وره‌یه‌، كه‌ چ به‌ ژماره‌ و چ به‌ توانا و چ به‌ جوگرافیا و چ به‌ فه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ كورد به‌راورد نه‌ده‌كران. ئەم کتێبە هەوڵدانێکە بۆ گێڕانەوە یان دروستر بۆ نووسینەوەی ریوایەتێکی مێژوویی کورديی بۆ نزیکەی چوار سەدە لە مێژوو، دواجار وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە بۆچی کورد نەیتوانی ببێتە خاوەنی سنووری خۆی.