معرفی کتاب دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا؟ اثر جەلیل ڕەحیمی

دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا؟

دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا؟

0.0 0 یادداشت

با انتخاب ستاره‌ها به این کتاب امتیاز دهید.

در حال خواندن

0

خوانده‌ام

0

خواهم خواند

0

ناشر
خانی
شابک
9786226274876
تعداد صفحات
222
تاریخ انتشار
1400/1/1

توضیحات

        ▫️کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… لە یازدە چیرۆک و ۲٢٢ لاپەڕە پێک هاتووە.

▫️ئەوەی کە زۆری نەخایاند و نووسەر دوای شەدەی سوور، بە نەفەسی تازە و درێژەوە بەرهەمی تازەی نووسیوە، نیشانەی شێلگیربوون و جیددی بوونی نووسەرە و دەیسەلمێنێ نایەوێ تەنیا بە کۆمەڵەچیرۆکێک‌ واز بێنێ. ئەوە خۆی جێگای دڵخۆشی و دەست‌خۆشییە.

▫️بە گشتی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە… ئەوەیە کە نووسەر لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا چیرۆک و داستانی نووسیوە نەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی و وتار! زمان و گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە زمان و گێڕانەوەی چیرۆک و داستانە. نووسەر فەلسەفەبافی ناکا و چیرۆک ناکاتە بەهانە بۆ وتارنووسین یان دەربڕین و ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژی و بیروباوەڕی خۆی یان گرووپێکی تایبەت. بە بێ ئەوەی فشار بۆ خۆی و بۆ چیرۆک بێنێ بە ساکاری چیرۆک دەگێڕێتەوە.

▫️کەسایەتییەکانی زۆر ئاسایین و لە ڕەوتی چیرۆکەکان‌دا گەشە دەکەن. زۆربەی کەسایەتییەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و دێهات و دەوروبەری خۆمانن و هەموویانمان دیوە و دەیاناسینەوە.

▫️چیرۆکەکان هەر لە یەکەم ڕستەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە دەسپێکی بەهێزی چیرۆکەکانن کە دەبنە هۆی ئەوەی خوێنەر کونجکاوانە بە دوای چیرۆک بکەوێ و تا کۆتایی بیخوێنێتەوە.

▫️تەعلیق و ئەوەی کە دواتر چی ڕوودەدا دەبێتە هۆی سەرنج‌ڕاکێش‌بوونی چیرۆک. داستان و بەسەرهاتەکانی کۆمەڵەچیرۆکەکە زۆر سەرنج ڕاکێشن و چیرۆک بە بێ هۆ درێژ نابێتەوە.

▫️بە گشتی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە کۆمەڵەچیرۆکێکی خۆش و لەزەت‌بەخشن بۆ خوێندنەوە. بێجگە لە چەند دەنگی جیاواز نەبێ، بە جۆرێک لە جۆرەکان چیرۆکی کوردی ئەمڕۆکە کەمتر وایە لەززەت‌بەخش بێ.
ئەم چیڕۆکانە زۆر خۆش و لەزەت‌بەخشن.

▫️جەلیلی ڕەحیمی دەتوانین بە درێژەدەری دوو چیرۆک‌نووس بزانین کە کورتەچیرۆکەکانیان لەزەت‌بەخش بوون و بە دوای نووسین و گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوون نە شتی تر، مەحموود نەجمەدین لە کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیم‌جەودەت و عەزیز مەحموودپوور لە کۆمەڵەچیرۆکی پیاوێکی ڕیش‌خەنەیی‌دا.

▫️بە قەبارە و بارستی چیرۆکەکان‌دا و بە پێداگری‌کردن لەسەر نووسینی تازەدا دەردەکەوێ کە کاک جەلیلی ڕەحیمی وردە وردە دەبێتە یەکێک لە دەنگە جیدییەکانی چیرۆکی کوردی و بێ‌گومان لە داهاتوودا قسەی زۆرتری هەیە لە بواری چیرۆک‌نووسی‌دا بیکا.